سەڕاج... وەستای بەرگی ئەسپ و تفەنگ !

مەکتوب

وه‌ستا سامی گوڵ ئەحمەد، ته‌مه‌نی کارەکەی لە ٣٠ ساڵ تێدەپەڕێنێ ئێستا (سەڕاجی) بەڵام هێشتا بە عەشقێکی زۆرەوە هەموو رۆژانێک بێجگە لە هەینی دەچێتە دوکانەکەی.

دوکانە بچووکەکەی رازاندووەتەوە بە بەردەمی دەستیی خۆی کە بریتین لەو کەلوپەل و پێداویستییانەی لە پێست و چەرم دروست دەکرێن لەوانە:

زینی ئەسپ وماین، جانتا و کیف، کیفی دەمانچە و فیشەکدان، قایشی پانتۆڵ و کەمەربەند و چەندین بابەتی جوانکاریی تر بە چەرم و پێست.

وەستا سامی بۆ کارەکانی، هه‌موو جۆره‌ پێستە و چەرمێکی مانگا و مه‌ڕ و بزن و گامێش بەکار دێنێ. خوازیارە ئەم پیشەیە کە لە باپیرییەوە فێری بووە، منداڵەکانیشی لەسەری بەردەوام بن ئەمە سەرەڕای کزبوونی بازاڕ و دەرامەتەکەی، بەڵام ئەو هەست دەکات بووەتە بەشێک لە فەرهەنگی شار و پێویستە درێژەی پێ بدرێت.

وەستا سامی بە ٥٧ ساڵ تەمەنەوە هەموو رۆژێک دەچێتە سەر مەکینەکەی و لەگەڵ چەرم و پێستەدا کار دەکات

ئەمانیش نەخشە و ئەندازەی خۆیان هەیە

کارەکان دەبێ جوانکاریشیان تێدا بکرێ

 

 

 

 

 

فۆتۆکان: دیار تاڵب

هەمووان سه‌ربه‌ستن له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كانمان، به‌و مه‌رجه‌ی‌ ناوی‌ ماڵپه‌ڕی‌ (Maktwb) بهێنرێت‌.
Developed by Smarthand