راپۆرتێكی ماڵپەری (مەكتوب) خەڵاتی یەكەمی‌ پێشبڕكێیەكی رۆژنامەوانی وەردەگرێت

تارا عەزيز براوەی یەكەمى خەڵاتی رۆژنامەوانی پەیوەست بە مافەكانی مرۆڤ  

مەكتوب

راپۆرتێكی ماڵپەڕی (مەكتوب)، دەبێتە خاوەنی خەڵاتی یەكەم‌ لە نێو چەندان بابەتی تری رۆژنامەوانیدا، ئەوەش لە پێشبڕكێیەكدا بۆ باشترین راپۆرتەكانی تایبەت بە پرسی مافەكانی مرۆڤ.

پێشبڕكێیەكە تایبەت بوو بە باشترین راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی پەیوەست بە مافەكانی مرۆڤ لەساڵی 2018 ، دوای هەڵسەنگاندنی بابەتە پێشكەشكراوەكان لەلایەن رۆژنامەنوسانەوە، ئەمڕۆ دوو شەممە 10-12-2018 براوەكانی یەكەم، دووەم‌ و سێیەم لە مەراسیمێكدا راگەیەندرا.

لە پێشبڕكێیەكەدا 16 رۆژنامەنووس لە 12 دەزگای رۆژنامەوانی جیاوازەوە بە 18 راپۆرت بەشدارییان كرد.

بەپێی ئەنجامەكانی پێشبڕكێیەكە راپۆرتێكی ماڵپەری (مەكتوب) بوو بە خاوەنی خەڵاتی یەكەم، ئەوەش بە ناونیشانی ( لە زیندانەوە بۆ زیندان.. چیرۆكی ئەو منداڵە كەركوكییەی هەرگیز ماڵی خۆیانی نەدیوە) لە ئامادەكردنی تارا عەزیز .

لە خەڵاتی دووەمدا گەرمیان حەمەپوور، لە کەناڵی (ئێن ئاڕ تی) بە راپۆرتێك لەسەر خێزانێك كەبەهۆی كەمدەرامەتیەوە دەكەونە سەرشەقام، براوەی پێشبڕكێیەكە بوو.

هاوكات راپۆرتێك بەناونیشانی بەغدا دۆزەخی نێرەموكەكان بووە براوەی خەڵاتی سێیەم كە لەلایەن زانا حەمەغەریب ئامادەكراوە و لە رۆژنامەی ژیان بڵاوكراوەتەوە.

یشبڕكێیەكە لەلایەن رادیۆی دەنگ لە گەرمیان بە پاڵپشتی سندوقی نیشتیمانی بۆ دیموكراسیی NEDی ئه‌مریكی رێكخرابوو، كە دامەزراوەیەكی قازانج نەویستە و ساڵی 1983 دامەزراوە ئامانجی سەرەكی گەشەپێدانی دیموكراسییە لە سەرتاسەری جیهاندا.

ماڵپەڕی(مەکتوب-Maktwb)ده‌ستپێخه‌رییه‌كی‌ تری‌ میدیایی‌ بێلایەنە كه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نووسەوە به‌ڕێوه‌ ده‌برێت. ئامانجی‌ ئەم ماڵپەڕە بره‌ودانه‌ به‌ گیانی پێكه‌وه‌ژیان و پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی له‌ سنووری‌ پارێزگای‌ كه‌ركوكدا.
بابه‌ته‌كانی به‌ زمانی كوردی و ئینگلیزی بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

هەمووان سه‌ربه‌ستن له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كانمان، به‌و مه‌رجه‌ی‌ ناوی‌ ماڵپه‌ڕی‌ (Maktwb) بهێنرێت‌.
Developed by Smarthand